ئەوزاعی
ڕواڵەت
ئەوزاعی ناوی عەبدولڕەحمانی کوڕی عەمری ئەوزاعییە، لە شاری (بەعلەبەک)ی نزیکی شاری دیمەشق لە سووریا لە دایکبووە و لە ساڵی ٨٨ی کۆچیدا لە تەمەنی مناڵیدا باوکی مرد، دواتر دایکی پەروەردەکردنی دەگرێتە ئەستۆ.[١][٢]
وەرگرتنی زانست
[دەستکاری]کە گەیشتە تەمەنی لاوی، لە دیمەشقەوە بەرەو یەمامە بە ڕێکەوت، لەوێ بە خزمەتی زانای بە ناوبانگ (یەحیای کوڕی ئەبوو کەسیر) گەیشت، زانستی فەرموودەی لێ وەرگرتووە، تا وای لێھات یەحیا دەربارەی دەیووت: «لەم ناوچەدا لەم لاوە زانا و تێگەیشتووتر نییە».[٣]
بەرھەم و نووسراوەکانی
[دەستکاری]زۆر نوسین و دانراوی ھەبووە، بەڵام ھەموویان لە بەیرووت تیاچوون، بەھۆی بوومەلەرزەیەکەوە کە ئاگرێکی خستەوە و ھەموو کتێبەکانی سووتان.[٤]
ناوی ھەندێ لە کتێبەکانی:
- (موسنەد ئەلئەوزاعی) لە (فەرموودە) دوای مردنی کۆکراوەتەوە.
- (کیتاب ئەسونەن) لە فیقھدا، ئەم نوسراوەی کەس نەی بینیوە بەڵام (ئیبن ندیم) لە (فھرست) دا ئاماژەی بۆ دەکات.
- (کیتاب ئەلمسائیل) لە فیقھدا. ئەم نوسراوەی کەس نەی بینیوە بەڵام (ئیبن ندیم) لە (فھرست) دا ئاماژەی بۆ دەکات.
- (کیتاب ئەسیر) ئەم نوسراوە یەکەم بەرھەمی ئەوزاعییە کە بە دەستمان گەیشتووە و نەفەوتاوە.[٥][٦]
وتەکان
[دەستکاری]- ئەو کەسەی زۆر بە پێوە بووەستێ لە شەونوێژدا خوا وەستانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر ئاسان دەکا.
- لێی دەپرسن بۆ زۆر بێ دەنگی؟ دەڵێ: موسڵمان زۆر کردەوە دەکا و کەم قسە دەکا.
- ھاوار بۆ ئەو کەسانەی ھەوڵی تێگەیشتنی دین دەدەن بۆ غەیری خواناسی.
- ئەوەی ھەوڵی دەست خستنی زانست بدات بەبێ بوونی ئارامی و نەرم و نیانی وەک دەفری کون کون وایە ھەرچی تێبکەی بێ سوودە و دەڕژێ.
- ھەر کەسێک لەبەر خاتری خوا ئامۆژگاری خەڵکی نەکات قسەکانی بە ناچێتە دڵەوە، ھەروەک چۆن ئاو بەسەر چەوێکی خڕی سافەوە ناوەستێت.
مردن
[دەستکاری]لە تەمەنی ٧٠ حەفتا ساڵیدا لە ڕۆژی ٢٨ی مانگی سەفەری ساڵی ١٥٧ی کۆچیدا وەفات دەکات.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «مصراوی» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «athabat». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «قصە اسلام». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ کتێبی (تاریخ دمشق - ابن عساکر)
- ^ «islam web». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite news}}
: پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ محاسن المساعی فی مناقب الإمام الاوزاعی/ المحقق: الامیر شکیب أرسلان.
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «عبد الرحمن الأوزاعی»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەوزاعی تێدایە. |