بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خاڵبەندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


خاڵبەندی ئەو نیشانانەن کە لە پێوەندیی نووسراویدا خوێندنەوەی ڕستەکان بێ ھەڵە و ئاسان دەکەن، کورت و درێژی و شوێنی گت و وچان لە ڕستەدا دەستنیشان دەکەن. وا دەکەن کە ڕستەکان بە شێوەی پرسیاری یان سەرسوڕمان یان دەربڕینێکی سادە بێنە بەر گوێ. بەشێکی زۆری ڕێساکانی خاڵبەندی نێونەتەوەیین و یاساکانیان چونیەک و گشتگیرن. بەشێکیان لە ئەلفبێیەکەوە بۆ ئەلفبێیەکی تر بواری بەکارھێنانیان دەگۆڕێت. نیشانەکانی خاڵبەندی دەق لە ڕووی سینتاکس و واتاوە دابەش دەکەن. ھەر دەقێک کە خاڵبەندی تێیدا ڕەچاو نەکرابێت، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە خوێنەر سەری لێ بشێوێت و لە نووسراوەکە بەھەڵە تێ بگات.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ دیاکۆ ھاشمی (١٥ی نیسانی ٢٠١٩). «خاڵبەندی – فێرگەی زمانی کوردی» (بە کوردی). یاگەی زمان. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)