عیزەدین قەسام
عیزەدین قەسام | |
---|---|
عز الدین القسام | |
لەدایکبوون | ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٨٢ بەیروت، دەوڵەتی عوسمانی |
مەرگ | ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥ جەنین، فەلەستین | (٥٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | برین بەھۆی فیشەک |
خوێندنگە | زانکۆی ئەزھەر |
پیشە | سەرکردەی سەربازی، Muslim revivalist, بانگخواز، مامۆستا، ئیمام |
Young Men's Muslim Association, The Black Hand | |
Personal | |
ئایین | ئیسلام |
مەزھەب | سوننە |
زانستی دادمەندی | حەنەفی |
تەریقە | قادری |
عیزەدین کوڕی عەبدولقادر قەسام (بە عەرەبی: عز الدين بن عبد القادر بن مصطفى بن يوسف بن محمد القسام؛ ١٨٨١[١] یان ١٩ی کانوونی دووەمی ١٨٨٢[٢][٣] – ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥) بانگخوازێکی موسڵمانی سووری بوو، کە پێشەنگی خەباتە ناوخۆیییەکان لە دژی دەسەڵاتی کۆڵۆنیالیزمی بەریتانیا و فەرەنسا لە شام و نەیارێکی چەکداری زایۆنیزم لە ساڵانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ بوو.
قەسام لە ساڵی ١٨٨٢ لە شاری جەبلە لە سووریا لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەدایکبوو. لە زانکۆی ئەزھەر لە میسر خوێندوویەتی و دواتر بووەتە بانگخوازی نوێکردنەوەی ئیسلام لە زێدی خۆی. دوای گەڕانەوەی بوو بە لایەنگرێکی چالاک لە بەرخۆدانی لیبیا بەرامبەر داگیرکاری ئیتالیا کە لە ساڵی ١٩١١ەوە دەستی پێکرد، پارە و شەڕکەری کۆکردەوە بۆ یارمەتیدانی لیبییەکان و سروودێکی بۆ نووسی. دواتر سەرکردایەتی گرووپی یاخیبووانی خۆی دەکرد بە ھاوپەیمانی لەگەڵ ئیبراھیم حەنانو بۆ شەڕکردن لەگەڵ ھێزەکانی فەرەنسا لە باکووری سووریا لە ساڵانی ١٩١٩–٢٠.
دوای شکستی یاخیبووان، کۆچی کرد بۆ فەلەستین،[٤][٥][٦][٧] لەوێ بوو بە بەرپرسی وەقفی موسڵمان و تووڕە بوو لە دۆخی نالەباری کۆڵبەرە عەرەبە فەلەستینییەکان. ناوبراو بانگەشە بۆ جیھادی ئەخلاقی و سیاسی و سەربازی وەک چارەسەری کۆتایی ھێنان بە دەسەڵاتی بەریتانیا و خواستەکانی زایۆنیستی لە فەلەستین کرد. لە ساڵانی ١٩٣٠دا، کۆمەڵێک ھێزی چەکداری ناوخۆیی پێکھێنا، لەنێویاندا دەستی ڕەش، و ھێرشی کردە سەر ئامانجە بەریتانی و جولەکەکان. لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٣٥ لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانیا کوژرا، ئەمەش دوای ئەوەی گوایە ڕۆڵی ھەبووە لە کوشتنی پۆلیسێکدا. مێژوونووسی ئیسرائیلی تۆم سێگێڤ بە ' جۆزێف ترامپێڵدۆری عەرەب' ناوی بردووە.[٨] ھەڵمەتی ھێرش و مردنی ئەو ھۆکارانە بوون کە بووە ھۆی ڕاپەڕینی عەرەبەکان لە ساڵانی ١٩٣٦–١٩٣٩ لە فەلەستین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عیزەدین قەسام تێدایە. |