ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٤ی تشرینی یەکەم
ڕواڵەت
- ئیمڕۆ ڕۆژی جیهانی گیانلەبەرانە.
- لە ساڵی ١٨٢٤ دا، سیستمی حوکمڕانی لە مەکسیک دا لەپاشایەتییەوە گۆڕدرا بۆ کۆماری.
- لە ساڵی ١٨٣٠ دا، بەلجیکا لەژێردەستەیی ھۆڵەندا ڕزگاری بوو وەکو وڵاتێکی خاوەن سەروەری، سەربەخۆیی ڕاگەیاند.
- لە ساڵی ١٩٤٠ دا، ساڵێک لە دوای دەستپێکردنی شەڕی جیھانیی دووەم، ئەدۆڵف ھیتلەر و بینیتۆ موسۆلینی لە گەردەنەی "بێرنێر" لە کوێستانی ئاڵپ دیداریان کرد و هیتلەر داوای لە موسۆلینی کرد کە دژ بە بەریتانیا بچێتە دۆخی شەڕەوە.
- لە ساڵی ١٩٥٧ دا، بۆ یەکەمجار لەجیھاندا، یەکێتیی سۆڤیەت یەکەم مانگی دەستکردی بەناوی (سپۆتینگ ١) ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.