پێشبڕکێی مەرگ
پێشبڕکێی مەرگ | |
دەرھێنەر | پاوڵ ئەندرێسۆن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | پاوڵا واگنەر، جیرێمی بۆڵت، پاوڵ ئەندرێسۆن |
مۆسیقا | پاوڵ ھاسلینگەر |
دەستکاری | نیڤین ھۆوی |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وێنەکانی گەردوون |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٢ی ئابی ٢٠٠٨ |
ماوەی فیلم | ١١١ خولەک |
وڵات | ئەمریکا، ئەڵمانیا، |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٤٥ بۆ ٦٥ میلیۆن دۆلار |
داھات | ٧٦ میلیۆن دۆلار |
پێشبرکێی مەرگ (بە ئینگلیزی: Death Race) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنە، لەلایەن "پاوڵ ئەندریسۆن" کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە، ئەستێرەکانی فیلمەکە جەیسن ستەیتم، تایریس گیبسن، ئایان ماکشین، جوان ئەلێن. سەرەتا دەیانویست، فیلمی "پێشبڕکێی مەرگ ٢٠٠٠" دووبارە بکەنەوە، کە لە ساڵی ١٩٧٥ بڵاوکراوەتەوە، دواتر وتیان، لەسەر بنەمایی ″ئیب ملشیۆر″ چیرۆکێکی بچوک بەناوی "پێشبڕکێکەرەکە" دەکەین.
لە ساڵی ٢٠٠٢ پلانی پەرەسەندنی فیلمەکەیان دانا، ھەرچەندە بەرھەمھێنانی لەلایەن پەسەندکردنی سیناریۆ تاخیر بوو. فیلمی پێشبڕکێی مەرگ لەلایەن کۆمپانیای "ستۆدیۆکانی جیھان" پێکھات، ئەندریسۆن دووبارە چووە پاڵ کاری نووسین و دەرھێنەری. فیلمەکە لە ئابی ٢٠٠٧ لە شاری مۆنتریال، دەستی پێکرا، لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٨ فیلمەکە بڵاوکرایەوە، ھەروەھا پێداچوونەوەی تێکەڵ بۆ فیلمەکە کرا.
چیرۆک
[دەستکاری]چیرۆکی فیلمەکە باس لەکەسێک دەکات، بەناوی "جێنسێن ئەمیس" کە ڕۆژێک بۆ ماڵ دەگەرێتەوە، ژنەکەی بە کوژراوی دەبینێت، بەخێرایی بەرەو لای ژنەکەی دەروات، دواتر سەیری دواوە دەکات، یەکسەر کەسێک دەکێشێت پێیدا، جێنسێن بە زەحمەت ئەو دەبینێت، تەنھا ئەوەنە نەبێت کە دزێکە بە ماسکەوە، نیشانەیەکی دەستی وەک گاڵتەپێکردنێک بۆ جێنسن دەکات. دواتر پۆلیس بۆ شوێنێکە دێت، بەھەڵە جێنسێن دەگرن، چونکە واھەست دەکەن ئەو ژنی خۆی کوشتووە، بۆ بەندینخانەیەک دەیبەن. لەو بەندیخانەیە زۆر لەو دەکەن، کە پێشبرکێیەکی خوێناوی بکات، کە لە جیھاندا بەو پێشبرکێیە دەوترێ "پێشبرکێی مەرگ"، بە ئۆتۆمبێل پێشبرکێکە دەکەن، کە شۆفێرەکان دەرفەتی تەقەکردنیان ھەیە، دەبێت یەکتری بکوژن، ئەو مەسەی لە کۆتاییدا مایەوە ڕزگاری دەکەن. جێنسێن بەناچاری لە بەندیخانەکە دەست بەو پێشبرکێیە دەکات، ھەریەکە لە شۆفێرەکان ئافرەتێک دەنێرنە لای، بەمەبەستی یارمەتیدان، جێنسێن لەجێگای کەسێک بەناوی "فرانکشتاین" یاری دەکات، لەکاتی پێشبرکێیەک جێنسێن یەکێک لە شۆفێرەکان دەبینێت، بەدەستی نیشانەیەک دەکات، کە ئەو نیشانەیە ھەمان نیشانە دەستییەکەی دزەکە بوو، کە ژنەکەی جێنسێنی کوشت. پاشان جێنسێن بۆی دەردەکەوێت، کە ئەم زیندانیکەرە ھەمان ئەو دزەیە، پێش پێشبرکێیەک بەدزی بەدوایدا دەچێت، تا تۆڵەی لێبکاتەوە، بەڵام ئەو دەزانێت جێنسێن بەدوایدا دێت، بە چەند کەسێکەوە ھێرش بۆ جێنسێن دەکەن، لەکۆتایدا جێنسێن دەتوانێت کە ئەو دزە بکوژێت، جێنسێن لەگەڵ ئەو ئافرەتەی تەنیشتی و کەسێکێکی تر پیلان بۆ ڕزگابوون دادەنێن.
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- جەیسن ستەیتم: وەک جێنسێن گارنەر ئەمیس
- جوان ئەلێن: وەک کلایری ھێنێسی
- تایریس گیبسن: وەک جۆسێف ماسۆن
- ئایان ماکشین: وەک ڕاھێنەر
- ناتالی مارتینز: وەک کەیس
- ماکس ڕیان: وەک سلۆڤۆ پاچینکۆ
- جەیسۆن کلارک: وەک بەرێز تی ئاڵریچ
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]لە ئازاری ٢٠٠٥، فیلمی «بونەوەرە ئاسمانییەکان دژی دڕندە» کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاوکراوەتەوە، سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا، دواتر پاوڵ ئەندریسۆن ڕایگەیاند، کە فیلمی «پێشبرکێی مەرگ ٢٠٠٠» دووبارە دەکەنەوە، بەڵام بە ناونیشانی «پێشبرکێی مەرگ ٣٠٠٠» کە لەلایەن کۆمپانیای «وێنە بەرزەکان» بڵاوبکرێتەوە، ھەروەھا کاری نووسینی «جەی ئێف لوتۆن» دەیکات. لەوانەیە لەلایەن تۆم کرووز و پاوڵا واگنەر بەرھەمبھێنرێت، بەڵام ئەم بریارانە دواتر سەری نەگرت. لە نیسانی ٢٠٠٧ جەیسن ستەیتم ھاتە ناو چیرۆکی فیلمەکەوە، وەک ئەکتەرێکی سەرەکی فیلمی پێشبرکێی مەرگ، ئەندریسۆن باسی ئەوەشی کرد،[١] کە شوێنێ فیلمەکە لەوانەیە لە بەندیخانە بێت، ھەروەھا لەوانەیە فیلمێکی توندوتیژی و پاڵەوان بێت، وەک فیلمەکانی پێشووتر.
بڵاوکردنەوە
[دەستکاری]سەرەتا فیلمەکە دانردرا، کە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بۆ ٢٢ی ئابی ٢٠٠٨ گوازرایەوە.[٢] لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وڵاتە یەکگرتووەکان بۆسەر DVD و Blue-ray بڵاوکرایەوە،[٣] بۆسەر Blue-ray تایبەتمەندییەکی زۆری بۆ کرابوو. داھاتی فیلمەکە ٧٦ میلیۆن دۆلار بوو، تەنھا لە باکووری ئەمریکا ٣٦٬٣١٦٬٠٣٢ میلیۆن دۆلار پەیدا کرد.[٤]
مۆسیقا
[دەستکاری]نیشانەی فیلمی پێشبرکێی مەرگ لەلایەن پۆڵ ھاسلینجەر و تیم دەیڤس پێک ھاتووە، ھاسلینجەر نیشانەی تۆمارکردنی فیلمەکە لە «ستۆدیۆی ھۆڵیوود» و «قۆناغی سۆنی» پێکھێنا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Patrick Lee (March 18, 2002). «Paul W.S. Anderson reanimates a game group of zombies in Resident Evil». Sci Fi Wire. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە September 13, 2007 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Death Race Rescheduled for this Summer». ComingSoon.net. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Death Race (2008)». videoeta.com. 2013. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Death Race (2008)». Box Office Mojo. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Dan Goldwasser (August 1, 2008). «Paul Haslinger scores Death Race». ScoringSessions.com. لە August 1, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێشبڕکێی مەرگ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمە بەریتانییەکان
- فیلمەکانی ٢٠٠٨
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە ڕاوکردنەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمی ئەکشنی خەیاڵی زانستی دەیەی ٢٠٠٠
- ڕاونانی فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمی ڕێگاوبانی ئەمریکی
- فیلمی ئەکشنی زانستی ئەمریکی
- فیلمی رێگاوبانی بەریتانیا
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی-ئەڵمانی
- فیلمەکانی لە بەرھەمھێنانی ڕۆگەر کۆرمان
- ئەو فیلمانەی لەلایەن پۆڵ ھاسلینجەر تۆمارکراون
- فیلمەکان بە سیناریۆی پۆڵ دەبلیو. ئێس. ئەندێرسەن
- فیلمە ئەڵمانییەکان
- ئەو فیلمانەی دووبارە دروست کراوەتنەوە
- دووبارە دروستکردنەوەی فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکانی یوونیڤەرساڵ پیکچەرز
- ئەو فیلمانەی لە ئەمریکا دانراون
- فیلمەکانی لە بەرهەمهێنانی ڕۆگەر کۆرمان
- ئەو فیلمانەی لەلایەن پۆڵ هاسلینجەر تۆمارکراون
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمە بەڕیتانییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمەکانی دەیەی ٢٠٠٠ بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە ئەڵمانییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمە خەمناوییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەکشنییە زانستییە خەیاڵییەکانی بەڕیتانیا
- فیلمەکانی کروز/ڤاگنەر پرۆداکشنز
- پێشبڕکێی مەرگ (زنجیرەفیلم)
- فیلمە ئەڵمانییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکان لە دەرھێنانی پاوڵ دەبلیو ئێس ئەندەرسۆن
- فیلمەکان لە بەرھەمھێنانی پاوڵ دەبلیو ئێس ئەندەرسۆن
- ئەو فیلمانەی لە ساڵی ٢٠١٢ داندراون
- ئەو فیلمانەی لە مەکسیک داندراون
- ئەو فیلمانەی لە زیندانەکان داندراون
- ئەو فیلمانەی لە داھاتوودا داندراون
- ئەو فیلمانەی لە دوورگەکان داندراون
- فیلمەکان کە لە مۆنتریال وێنەیان گیراوە
- فیلمە ئەکشنییە زانستییە خەیاڵییەکانی ئەڵمانیا
- ڕیزبەندی فیلمە میدیاییەکان
- فیلمە ئەکشنییە زانستییە ئەمریکییەکان
- فیلمە کەنەدییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمە کەنەدییەکان بە زمانی ئینگلیزی