بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کوێستان جەمال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوێستان جەمال
لەدایکبوون١٩٦٥
وێبگەوێبگەی فەرمی


کوێستان جەمال (لەدایکبووی ١٩٦٥ لە سلێمانی، عێراق). یەکێکە لە شێوەکارە چاڵاکەکانی ساڵانی ھەشتاکان و نەوەتەکان، جگە لە بەشداری کردنی لە دەیان پێشانگای ھاوبەش لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، خاوەن شەش پێشانگەی تایبەتە لە کوردستان.[١]

ژیاننامە

[دەستکاری]

خوێندن

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٨٥‏ پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٩٨وە لە ولاتی نەرویج دەژی، ھەر دوای دوو ساڵ دەچێتە ئەکادیمیای ھونەریی و چوار ساڵ دەخوێنێت، پاشان خوێندنی ماستەر بە دوو ساڵ تەواو دەکات.[١] لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەکادیمیای‏ ھونەری (بۆ خوێندنی ھونەری سەردەم) لە وڵاتی نەرویج تەواو کردووە. بە گشتیی سەرجەم خوێندنی کوێستان لە ھونەردا دەکاتە ١١ ساڵ.

چاڵاکییەکان

[دەستکاری]
  • لە (١٩٨٢): یەکەمین پێشانگای تایبەتی لە ھۆڵی پەیمانگای ھونەرەجوانەکان.
  • لە (١٩٩٣):‏ دووەمین پێشانگای تایبەت لە ھەولێر، دھۆک، زاخۆ.
  • لە (١٩٩٦):‏ سێیەمین پێشانگای تایبەتی لە ھۆلی مۆزەخانەی سلێمانی.
  • لە (١٩٩٨): چوارەمین پێشانگای تایبەتی لە ھاردینگ بۆلس گەلەری لە نۆرھایمسون.
  • لە (٢٠٠٣): پێنجەمین پێشانگای تایبەتی لە ژووری ھونەر بۆ نیشاندانی ھونەری سەردەم لەشاری بێرگن.
  • لە (٢٠٠٣): شەشەمین پێشانگای تایبەتی رەڤتۆ ھۆسێت، شاری بێرگن.
  • لە (٢٠٠٤‏): حەوتەمین پێشانگای تایبەتی لەمۆزەخانەو سەنتەری ناشیونالی جیھانی لەئۆسلۆ.
  • لە (٢٠٠٥): ھەشتەمین پێشانگەی تایبەتی لە شاری بێرگن.
  • لە (١٩٨٢-٢٠٠٥):‏ بەشداری لە (٢٤)‏ پێشانگەی ھاوبەشدا کردووە، لە (سلێمانی، ھەولێر، دھۆک، ئەلمانیا، کەنەدا، نەرویج، تۆکیۆ، ئەمریکا، ھۆلەندا).
  • لە ساڵانی (١٩٩٣-١٩٩٥-١٩٩٦-١٩٩٧): بەشداری‏ پێشانگەی خانمانی کردووە.

کارکردن

[دەستکاری]

کوێستان ئەندامە لە رێکخراوەکانی (سەنتەری ھونەرمەندانی ھۆردەڵاند، رێکخراوی ھونەرمەندانی شێوەکار نەرویج). ھەر لەو وڵاتە خاوەنی چەندین پیشانگەی تایبەت و ھاوبەشە، و ئێستاش مامۆستای ھونەرە و دەستەی بەڕێوەبەری گەلەرییەکە.[١]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
  • لە ساڵی (١٩٩٧): لە پێشانگەی گروپێک لە خانمان لە ڕۆژی جیھانی ژناندا خەڵاتی باشترین بەرھەمی پێ بەخشراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ژنانی شێوەکار لە باشووری کوردستان، بەختیار سەعید، لە بڵاوکراوەکانی یەکێتیی ژنانی کوردستان، چاپخانەی تەوار، چاپی یەکەم: ٢٠١١.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب «کوێستان جەمال وەک گەڕیدەیەک بە دوای شوێندا». emrro.com. ١١ی ئابی ٢٠٢٤.